بازاڕی کوردستان: ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق و جێگری سەرۆکی ژووری سنە، وتی: یەکێک لە ئەولەویەتەکانی خولی نوێی ئەم ژوورە دامەزراندنی ژوورێکی بازرگانی هاوبەشە لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق.
محەممەد هەلاکۆ کە لەم دواییانەدا بە زۆرترین دەنگ وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق هەڵبژێردرا، وتی:
لە ساڵانی ڕابردوودا ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق لە ناوچەی کوردستان بە خراپی کاریان کردووە، سەرەڕای ئەوەی ئەم ناوچەیە بازاڕێکی زۆر لەباری هەیە.
پوختەی قسەکانی محەمەد هەڵاکۆ:
🔹 25 بۆ 30%ی هەناردەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق دەڕوات، بۆیە پێویستە گرنگی تایبەت بەم هەرێمە بدرێت.
🔹 ئەگەر ژوورێکی هاوبەش لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دابمەزرێت، بێ گومان دەبێتە هۆی ئاسانکاری بازرگانی و بازرگانی زیاتر و هەماهەنگی نێوان لایەنەکان.
🔹 یەکێک لە ئەولەویەتەکانی دیکەمان لە قۆناغی نوێدا، بەدواداچوونە بۆ جێبەجێکردنی گواستنەوەی یەکلایەنەی کەلوپەلی ئێرانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دروستکردنی کۆمپانیاکانی گواستنەوەی هاوبەشەوە.
🔹 ساڵانێکی زۆرە کەلوپەلی تورکی لەم وڵاتە بە یەکجار دەچێتە عێراقەوە، بەڵام تا ئێستا ئەم کارە لە هیچ کام لە سنوورەکانی ئێران لەگەڵ عێراق نەکراوە و ئەم بابەتە بووەتە هۆی ئەوەی کە کاتێکی زیاتر بۆ پاککردنەوەی کاڵاکان بەسەر بچێت.
🔹 ئێمە لە قۆناغی نوێدا بەشێوەیەکی جددی بەدواداچوون بۆ پەرەپێدان و فراوانکردنی هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان ئێران و عێراق دەکەین و هەموو تواناکانی بەردەست بەو ئاراستەیە کەڵک وەردەگرین.
🔹 بەدوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ژووری هاوبەشی ئێران و عەراق، “محەمەد هەڵاکۆ” لە کۆی گشتیی دەنگەکان 114 دەنگی بەدەستهێنا. لەم هەڵبژاردنەدا، محەمەد هەلاکۆ، یووسف باپیری، شەهلا عامووری، یەحیا ئەلئیسحاق، محەمەد عارف ئیبراهیمی، شاهین جووانمەردی، جەهانبەخش سەنجابی شیرازی، فاتمە شەبانی، و سەید حەمید حوسێنی زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەستهێنا.