یاد نهوزاد – قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانیی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و بە دیاریکراویش لەگەڵ عێراق و ئێران نا هاوسەنگە، لە کاتێکدا قەبارەى بازرگانیى چین لەگەڵ هەردوو وڵاتەکە لە ئاستێکى بەرزدایە.
🔹بەگوێرەی داتاکان لە ساڵی 2023ـدا هەناردەی چین بۆ عێراق لە 50 ملیار دۆلار نزیکبووەتەوە و هەناردەی عێراقیش بۆ چین کە خۆی لە نەوت و بەرهەمەکانیدا دەبینێتەوە، گەیشتووەتە 35 ملیار دۆلار، لە کاتێکدا لە هەمان ساڵدا ئەمریکا بەبری 2.25 ملیار دۆلار شمەک و کاڵای بۆ عێراق ناردووە و عێراقیش بەبری 8.5 ملیار دۆلار نەوتی خاوی بۆ ئەمریکا ناردووە.
🔹سەبارەت بە ئێران کە چوارەم وڵاتی خاوەن زۆرترین نەوتە، چین توانیویەتی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کەرتی نەوتی ئێران وەک هەلێک بقۆزێتەوە و بە هەمان شێوەی عێراق ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێرانیش پێشبخات.
🔹بەجۆرێک هەناردەی چین بۆ ئێران لە 2023ـدا 9.5 ملیار دۆلار بووە و هەناردەی ئێرانیش بۆ چین 5 ملیار دۆلار بووە، کە بە زۆری فرۆشتنی نەوت بووە، لە بەرامبەریشدا ئەمریکا لەگەڵ ئێران بازرگانییەکەى لە خانەی ملیاردا نییە و لەخانەى ملیۆنیدا.
🔹لە ساڵى 2023 دا هەناردەی ئەمریکا بۆ ئێران 46 ملیۆن دۆلار بووە، لە بەرامبەردا زەعفەران، فستق، فەرش و چەند بابەتێکی دیکەی بەبڕی 10.9 ملیۆن دۆلار لە ئێران کڕیووە.