بازاڕی کوردستان: بەرهەمی جووتیارانی کوردستان لە ڕێگەی کارگەیەکی ناوخۆییەوە هەناردەی یەکێتی ئەوروپا دەکرێت.
مەحمود محەمەد، جوتیارێکە کە ساڵانە بەرهەمەکانی دەهێنێتە کارگەکە بۆ هەناردەکردن، دڵخۆشە بەوەی بەرهەمەکەی تەنها لە دەرەوەی سنوورەکانی کوردستان هەناردە دەکرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆی بە چەند کارگەیەکی ناوخۆیی داوە.
ئاراس حەمید، خاوەنی ئەم کارگەیە دەڵێت: ئەو بەرهەمەی لە جووتیاران دەیکڕین بە چەند پرۆسەیەکدا تێدەپەڕێت و دەخرێتە ناو کیسە و کارتۆنەوە و ئامادە دەکرێت بۆ هەناردەکردن. ئەمەش کاریگەری لەسەر زیادبوونی بەرهەمی جووتیاران دەبێت.