نەهرۆ محەممەد: لە هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی دۆستی ژینگە هایبەرد لە گومرگ بەخشراون و بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، نووسراویان بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە، تاوەکو جۆرێکی دیکەی ئۆتۆمبێل کە کارەبایی تەواوە لە وەرگرتنی گومرگ ببەخشرێت.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ھەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئۆتۆمبێلی دۆستی ژینگە هایبەرد لە گومرگ بەخشراوە، نووسراوشیان بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ جۆرێکی دیکە ئۆتۆمبێل کە کارەبایی تەواوە ئەویش لە وەرگرتنی گومرگ ببەخشرێت”. ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلەش هەر دەبەخشرێت، بەڵام لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیرانە.
رۆژی دووشەممە، 29ی کانوونی دووەمی 2024، ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق، بە سەرۆکایەتیی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، ئامادەبوونی وەزیرانی پلادانان، دارایی، بازرگانی، کشتوکاڵ، پیشەسازیی و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، سەرۆکی دەستەی کاخەزە داراییەکان، راوێژکارانی سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئابووری و یاسایی و بریکاری وەزارەتی نەوت کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە پشتیوانیکردنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی دۆستی ژینگە و کارەبایی و هەڵوەشانەوەی گومرگ و باجی تۆمارکردنی سەر ئەو ئۆتۆمبێلانە.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ھەرێمی کوردستان گوتی، “ئەم ئۆتۆمبێلانە دۆستی ژینگەن، لە هەموو جیهاندا پەرە بە جۆرە ئۆتۆمبێلانە دەدرێت هانی خەڵک دەدرێت بۆ ئەوەی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە بەکاربهێنن، بۆیە ئێمەش ئەوپەڕی پشتگیری ئەم بابەتە دەکەین و پشتیوانی ئەوەیش ببەخشرێن وەک پاڵپشتییەک تاوەکو خەڵک بیانکڕن”.
رۆژی 28ـی کانوونی یەکەمی 2023، عەمید زیاد قەیسی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەگشتی لە عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان، حەوت ملیۆن و 100 هەزار ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرەکانییەوە تۆمارکراون.
هەروەها رۆژی 05-10-2023، عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە عێراق هەموو ساڵێک ژمارەی ئۆتۆمبێل زیاد دەکات، ئێستا نزیکەی حەوت ملیۆن ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو بە هەموو جۆرەکانییەوە هەن. ئەمە وێڕای ماتۆڕسکیل و توک توک کە ژمارەیان لەنێوان 250 – 300 هەزارە. فەرمانگەکانی دەوڵەتیش نزیکەی 300 هەزار ئۆتۆمبێلی تۆمارکراویان هەیە.
سهرچاوه: رووداو
لە لایەکی ترەوە روانگەی سەوزی عیراق رایگەیاند، فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی دۆستی ژینگە لەمساڵدا بەڕێژەی 84% زیادیكردوە، ئەمەش بە هەنگاوێكی ئەرێنی بۆ بەرەنگاربونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەزانرێت.
روانگەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێل لەعیراق بڵاوكراوەتەوە، رێژەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی هایبرێد بۆ ساڵی 2023 بە بەراورد بەساڵی رابردو بەڕێژەی 84% زیادیكردوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، هەزاران ئۆتۆمبێل لە لقە جیاوازەكانی كۆمپانیاكە لە بەغداو هەرێمی كوردستان فرۆشراون.
روانگە رونیشیكردۆتەوە، یەكێك لە هۆكارەكانی زیادبونی فرۆشی ئۆتۆمبێلە ژینگەدۆستەكان دابەزینی نرخەكانیانە، هەروەها هۆشیاری خەڵكە لە گرنگیەكەی و كەمبونەوەی بەكارهێنانی سوتەمەنی زیاترە لە ئۆتۆمبێلە ئاساییەكانی تر، ئەم رێژەیە لە فرۆشتن هەنگاوێكی گەورەیە بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو گۆڕانكاریانەی كەشوهەوا كە عیراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت چ لە روی ژینگەیی و چ لە روی تەندروستیەوە.
لەساڵی 2023 دا كۆمپانیای تۆیۆتا عیراق دەستیكرد بە بەرهەمهێنانی مۆدێلێكی بچوكی SUV لە بازاڕەكانی عیراق بەنرخێكی زۆر گونجاو و كێبڕكێكار، بەمنزیكانەش كۆمپانیاكە ئۆتۆمبێلێكی بچوكی سیدان بەنرخێكی زۆر گونجاو و كارایی بەرزی سوتەمەنی دەخاتە بازاڕەوە، هەروەها تۆیۆتا عیراق پابەندە بە ستانداردی جیهانی بۆ ئۆتۆمبێلی كاربۆن بە 6 مۆدێلی ئێستای ئۆتۆمبێلی هایبرێد كە لە بازاڕەكانی عیراقدا خراونەتە بازاڕەوە، ئەوانیش كامری هایلاندەر، كۆرۆلا كرۆس، ئۆریێنت كروزەر، RAV4 و تاجی ئەفسانەیین.
کۆمپانیای ئەلسور، نیسان پاترۆڵ ٢٠٢٥ی خستە بازاڕەوە
کۆمپانیای ئەلسور، دابەشکەری فەرمی کۆمپانیای نیسان مۆتۆرز لە عێراق، لە مەراسیمێکی گهورهدا کە لە شاری هەولێر پایتهختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، ئۆتۆمبێلی تهواو نوێی نیسان پاترۆڵ ٢٠٢٥ی خستە بازاڕەوە.له مەراسیمەکەدا گۆرانی و هەڵپەڕکێی جوانی کوردی نمایش كران.
سەرۆکی کۆمپانیای نیسان و ئینفینیتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تیری سەباغ وتهیهكی پێشكهش كرد و بهخێرهاتنی میوانهكانی كرد و گوتی: کۆمپانیای ئەلسور نوێنەرایەتی ئێمه دەکات له عێڕاق و ههرێمی كوردستان.
سهباغ گوتی: بەها هاوبەشەکانمان لهگهڵ كۆمپانیای ئهلسور و دیدگای درێژخایەنمان بۆ داهاتوو نوێنەرایەتیمان دەکەن… بنەمای ئەم هاوبەشییە لەسەر بنەمای متمانەی یەکتر دامەزراوە وەک بازاڕێکی گرنگ و گەشەسەندووی ئۆتۆمبێل لە ناوچەکەدا ستراتیژی گەشەسەندنی درێژخایەنمان و ئەم هاوبەشییە بەهێز دەکات پابەندبوونمان بە جێبەجێکردنی خواستەکانی کڕیارە بەنرخەکانمان لە عێراق لەڕێگەی پێشکەشکردنی بەرهەم و خزمەتگوزاری کوالیتی بەرز.
پاشان ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی تەواو نوێی نیسان پاترۆڵ ٢٠٢٥ پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
ئەستێرەی گۆرانیبێژی کورد، عەمار ئەلکوفی و گۆرانیبێژی درەوشاوە، نازدار، دوو ئۆتۆمبێلی نیسان پاترۆڵیان بردە سەر شانۆ، لەنێو چەپڵە لێدانی میوانەکاندا.