بازاڕی کوردستان: فێستیڤاڵی ههنار هەڵەبجە، نمایشێکی ڕاستەقینە و لە هەمان کاتدا خەونی پەیوەندی نێوان مرۆڤ و سروشت بوو.
بارانبارینی بەخوڕ نەیتوانی ئەم فێستیڤاڵە ببڕێت.
ئەوەی دیار بوو بەڕێوەبردنی ژنان بوو لەم بۆنەیەدا.
هەروەها ٢٨٧ هەزار کەس سەردانی ئەم فێستیڤاڵەیان کردووە، کە باخەوانان و پێشانگەوانانی ڕازی کردووە. ئاماری کۆتایی فرۆش لەم فێستیڤاڵەدا بە یەک ملیار و چوار سەد و سی و پێنج ملیۆن دینار ڕاگەیەندرا.
پاڵپشتی هەمەلایەنەی “بیگەرد تاڵەبانی”، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان و “نۆخشە ناسح” پارێزگاری هەڵەبجە، کاریگەری زۆری لەسەر سەرکەوتنی ئەم بۆنەیە هەبوو.
اوەی چەند ساڵێكی ئەم فێستیڤاڵە بەڕێوە دەچێت و خەڵك لە هەموو شارەكانی كوردستانەوە سەردانی دەكەن، كەیفخۆش دەبن بە بینینی ئەو هەموو بەرهەمە جوانەی لە وڵاتەكەیاندا هەیە.
هەناری باشووری كوردستان ساڵانە لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا پێ دەگات و تا ناوەڕاستی مانگی 12 بەرهەمی دەمێنێت. ماوەی چەند ساڵێكیشە بەهۆی بایەخدانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خەڵكێكی زۆر خۆیان بەكاری جووتیارییەوە سەرقاڵ كردووە و ئەمەش وایكردووە بەرهەمی ناوخۆ زۆر ببێت.
له فێستیڤاڵی هەناردا لە هەڵەبجە،گۆرانی و هەڵپەرکێی کوردی، هونەرەکانی شێوەکاری، فۆتۆگرافی و سیرامیک، بە هێما و نەخشی هەنار رەنگ و بۆیان بە فێستیڤاڵەکە دابوو.
فێستیڤاڵی ساڵانەی هەنار دەرفەتێكە بۆ تێکهەڵکێشی هونەر و کولتووری کوردی، بە گوتەی ئەندامێکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان هەر ئەوەش وای کردووە فۆتۆگرافەرانی کوردیش کارەکانی خۆیان بەم جۆرە نمایش بکەن.