🔻بازاڕی کوردستان
وه‌رزی دروێنه‌ی گەنم و جۆ له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستی پێكردووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێریش له رێگه‌ی چه‌ند رێنماییه‌كه‌وه جووتیاران و خاوه‌ن ئامێره‌كانی دروێنه ئاگه‌دار ده‌كاتەوە و ڕێنماییان پێدەدات بۆ ئەوەی له كاتی دروێنه‌دا، دوور بن له كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر و خێرا چاره‌سه‌ر كردنی حاڵه‌ته نه‌خوازراوه‌كان.
ئه‌گه‌رچی وشكه ساڵی به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی لاوازكردووه، به‌ڵام جووتیاران دەستییان بەوە کردووە ره‌نج و ماندوبوونی ساڵێكیان بدوورنەوە.
به‌ختیار مه‌جید، جووتیار و شوفێری ئامێری دروێنه‌ی دانه‌وێڵه به مه‌به‌ستی پێش پێگرتنی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراوی ئاگركه‌وتنه‌وه چه‌ند هه‌نگاوێكی گرتووەتە به‌ر، ئاگركوژێنه‌وه‌ی ده‌ستی پێیه، لەگەڵ ئەوەشدا تانكییه‌كی ئاوی هێناوه‌ته نزیك زه‌ویه‌كەی.
به‌ختیار مه‌جید گوتی: دروێنە دەستی پێ کردووە، بەڵام بەهۆی بێ بارانی، بەرهەمەکە باش نییە، گەنمەکە هێندە کورتە، ناگاتە دەمی دەڕاسە، دانەکەی زۆر بێهێزە، دەڵێت: بۆ پێشگریی لە ئاگرکەوتنەوە، سێ ئاگرکوژێنەوەم لایە، لەگەڵ ئەوەی تانکەرێکیشمان لایە، لەهەر ئاگرکەوتنەوەیەک ڕاستەوخۆ دەگاتە شوێنی ئاگرەکە و کۆنتڕۆڵی دەکات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له به‌رهه‌می جوتیاران و پاراستنی كێڵگه‌كان، چه‌ند ڕێنماییه‌كی به‌ر له كاتی دروێنه‌کردن ده‌ركردووه، رێنماییه‌كانیش زیاتر له بواری كه‌مكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه و خێرا چاره‌سه‌ر كردنی حاڵه‌ته نه‌خوازراوه‌كانه.
هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر ئاماژەی بەوە کرد، ساڵانە لەکاتی دروێنە ئەگەری ئاگر کەوتنەوە هەیە، چونکە لەو قۆناغەدا، دانەوێڵە خێراتر ئاگر دەگرێت ئەگەر چاودێریی زۆر باش نەکرێت، دەشڵێت: ئەو ڕێنماییەی بڵاومان کردووەتەوە بۆ سەلامەتی جووتیاران و بەرهەمەکانە بۆ ئەوەی جووتیاران ڕەنج بە خەسار نەبن و وەک هەمیشەش هاوکاریانین بۆ بە بازاڕکردنی بەرهەمەکانیان و پشتیوانیشیان دەکەین بۆ ئەوە.
ئەمساڵ بۆ جووتیاران ساڵێکی سەخت بوو، بەهۆی وشكه ساڵی و كه‌مبارانییه‌وە، تەنانەت هه‌ندێك له جوتیاران نه‌یانتوانیوه بگه‌نه‌وه به رێژه‌ی بنه‌تۆی داچێندراویشیان.
لە سنووری پارێزگای هەولێر 970 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم و جۆ داچێندراون و لەو ژمارەیەشدا 318 هەزار دۆنم زەوی بەراوە.
سه‌رچاوه: خەڵک میدیا