گەشتیاری تەندروستی؛ گەڕان بەدوای شوێنی داودەرمان

 

🔻بازاڕی کوردستان:

گەشتیاری بۆتە یەکێک لەو کەرتە گەشەسەندووانەی ئەمڕۆ لە جیهاندا، کاریگەرییەکانی زۆر لە لایەنە ئابووری و بازرگانییەکان زیاترە. لەگەڵ زیادبوونی خواست لەسەر گەشت و گوزار و بوونی پیشەسازی گەشتیاری بە یەکێک لە گەورەترین پیشەسازییەکانی جیهان، هەر وڵاتێک پێویستی بە کارکردن هەیە بۆ گەشەپێدانی ئابووری کۆمەڵایەتی و گەشەی ژێرخانی خۆی بۆ ئەوەی گەشتیارانی ئەگەری بۆ خۆی ڕابکێشێت. لەم ڕووەوە پەرەسەندنی تەکنەلۆجیای پەیوەندییەکان هاوکات لەگەڵ گواستنەوەی زانیاری پزیشکی بووەتە هۆی سەرهەڵدانی فۆرمێکی نوێی گەشتیاری کە پێی دەوترێت گەشتیاری تەندروستی. بە واتایەکی تر تێکەڵکردنی پزیشکی و گەشتیاری ئەمڕۆ بە فۆرمێکی نوێی گەشتیاری دادەنرێت. لە ڕاستیدا ئاشنابوون بە پزیشکی و گواستنەوەی زانیاری پزیشکی لە ناوچە جیاجیاکانی جیهانەوە بۆ یەکتری بووەتە هۆی سەرهەڵدانی لقێکی پیشەسازی گەشتیاری بە ناوی گەشتیاری تەندروستی. هۆکارەکانی وەک گۆڕانی بەهاکانی بەکاربەر، گۆڕانکاری لە بیناسازی، پیربوونی دانیشتوان، و پێداویستییەکانی سیستەمی خزمەتگوزاری تەندروستی دەتوانرێت بە هۆکاری سەرەکی سەرهەڵدانی گەشتیاری تەندروستی هەژمار بکرێت. گرنگترین هۆکارەکانی کاریگەری لەسەر گەشەسەندنی پیشەسازی گەشتیاری تەندروستی بریتین لە ئاسایشی کۆمەڵایەتی، هەبوونی ستانداردی جیهانی لە ناوەندە پزیشکییەکان، پێدانی ڤیزەی پزیشکی، پەرەپێدانی ستراتیژی ژێرخانی گشتی، ستراتیژی پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان، ستراتیژی پەرەپێدانی سیستەمی زانیاری و بازاڕکردن، ستراتیژی پەرەپێدانی بەرهەم.
ئێران بەهۆی بوونی ناوەندەکانی پەروەردەی پزیشکی ناسراوی نێودەوڵەتی، هەروەها شارەزایی و ئیمکانات و ناوەندە پزیشکییە پێشکەوتووەکانی بە شوێنێکی گەشتیاری پزیشکی دادەنرێت. هاوکات عێراق و هەرێمی کوردستان لەو ناوچانەن کە زۆرترین گەشتیار بۆ چارەسەری دەنێرن بۆ ئێران.

 

 

مممحەمەد جەهانگیری، سەرۆکی ئەنجومەنی گەشتیاری تەندروستی سەبارەت بە خزمەتگوزارییە تەندروستییە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت: ئەمە پۆلێکی هەمەلایەنەیە کە چەند بوارێک لەخۆدەگرێت. یەکێک لەو بوارانە گەشتیاری تەندروستییە. بوارێکی دیکە بریتییە لە پزیشکی لە دوورەوە. بوارى سێیەم پەیوەندی بە بواری توێژینەوە و هەماهەنگی پەروەردەییەوە و پێشخستنی بەهێزکردنەوە هەیە. بوارى چوارەم بریتییە لە بازرگانیى تەندروستى و خزمەتگوزاری تەندروستى، هەروەها کەرەستە و بابەتى جۆراوجۆر لەم بوارەدا. ژماره ی پێنجه م باس له هاوکاری نێودەوڵەتی و ناوچەیی له بواری تەندروستی و چارەسەڕ و بوارەکانی دیکەی پەیوەندیداره . بۆیە ئەم بوارە زۆر فراوان و گشتگیرە.

جەهانگیری بە ئاماژەدان بە پەتای کۆرۆنا بیری دەخاتەوە: لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا بۆ هەموو لایەک سەلمێندرا کە سنووری نێوان وڵاتان نەماوە و دەبێت هەموومان پەلە بکەین بۆ یارمەتیدانی یەکتر.

ڕوونی دەکاتەوە: لەم نێوەندەدا ئامرازەکانی وەک پەیوەندییەکان، فەزای ئەلیکترۆنی، زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژیای نوێ ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن. پلاتفۆرمەکانی ئێستا نیشان دەدەن کە پرسی خزمەتگوزاری تەندروستی نێودەوڵەتی لە بوارێک یان زانکۆیەکی دیاریکراو تێدەپەڕێت. ئەم خزمەتگوزاریانە دەتوانرێت لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر پێشکەش بکرێت و تەنانەت کەسێک لە وڵاتێکی تریش دەتوانێت سوود لەم خزمەتگوزاریانە وەربگرێت. ئەمەیە کە ئێمە بە خزمەتگوزاری تەندروستی نێودەوڵەتی ناوی دەبەین.
جەهانگیری بە ئاماژەدان بە تواناکانی ئێران لەم بوارەدا وتی: ئێمە ساڵانێکە لێکۆڵینەوە لەم بابەتە دەکەین و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​پێمان باشە لەبری ئەوەی تەنیا سەرنجمان لەسەر گەشتیاری تەندروستی بێت، باس لە چەمکی فراوانتری خزمەتگوزارییە تەندروستییە نێودەوڵەتییەکان بکەین. ئێران توانای ئەوەی هەیە لە ناوچەکەدا وەک تەوەری خزمەتگوزارییە تەندروستییە نێودەوڵەتییەکان بناسرێت و یارمەتی بدات لە باشترکردنی تەندروستی وڵاتانی دراوسێ، پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان، هەناردەکردنی تەکنیکی، پزیشکی، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، و یارمەتیدان تەکنەلۆژیای مۆدێرن. لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە نزیکەی 18 بۆ 20%ی ئەو گەشتیارانەی دێنە ناو ئێرانەوە کە بەرامبەرە بە نزیکەی یەک ملیۆن کەس بە ئامانجی وەرگرتنی خزمەتگوزاری تەندروستی هاتوونەتە ئەو وڵاتە. بە سەرنجدان بە ئاماری گشتیی گەشتیارانی ئێرانی کە لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٥ بۆ ٦ میلیۆن کەس بوون، ئەم ئامارە ئاماژەیە بۆ گرنگی و گەشەی کەرتی تەندروستی لە بواری گەشتیاریدا. ئەو خزمەتگوزارییانەی لە بواری تەندروستیدا پێشکەش دەکرێن، ڕۆڵێکی سەرەکییان لە ڕاکێشانی گەشتیارانی بیانی بۆ ئێران بینیوە و ئەم پیشەسازییە دەکرێ وەک یەکێک لە تەوەرەکانی گەشەسەندنی ئابووری وڵات هەژمار بکرێت.

🔻🔻🔻

 

ڕاگەیاندن:
بەڕێوەبەرانی ماڵپەری بازاڕی کوردستان ئامادەن بۆ ناساندنی نەخۆشەکان بە ناوەندە بەناوبانگەکانی گەشتیاری تەندروستی تاران و یاوەریکردنیان.

نوێترین هەواڵ

هەواڵی پەیوەندیدار